|
ستاتێک به‌ره‌و جیاواز بوون |
به‌م زووانه ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌گۆڕدرێ. [ ] [ ] [ پێدرام که‌ریمیان ]
[ ]
نه‌ورۆزتان پیرۆز دڵ ئه‌سووتێ بوو کڕووزی گه‌ییه ئاسمان//تا له ئێوه ئاشکرا بێ ئه‌ی هه‌موو گه‌لان شار و ده‌شت و شاخ و گوندم تاوی سه‌ندووه//گۆڕی مه‌رگی دوژمنانی لێ هه‌ڵ که‌ندووه مێژوومان چه‌ند زوحاک و ماری خسته چاڵ//چه‌ن که‌سی کرد به گوڵ بۆ به‌هاری ساڵ. [ ] [ ] [ پێدرام که‌ریمیان ]
[ ]
من کێم؟ 1. سیاسه‌تی خارجی،ئه‌رێ،کۆڵانێک پڕله هیوا،من ئه‌م ئێواریه،هه‌رگیز،تۆ،نا،ڕه‌حمه‌تی ئیلاهی،ژێئۆ پۆلۆتیک،په‌ریسا ئێمپیتی ترینه،کێ؟پشیله‌ی نادر. نیوه و نیوه چڵ،مازۆخیسم،دووهه‌م جارم بوو،ئێمه،کاناڵی سووئێز کۆڵچووڕاڵ پاوێڕێتی،خه‌جاڵه‌تت خۆم،په‌ریسا قوتوو شه‌مچه‌یه،قسه‌ی وامه‌که،کێ؟من؟ به‌یانی زوو بڕۆین،سه‌عات حه‌وت و نیو،میتینگی خۆمانه مه‌سڵه‌حه‌ت،بانه و مه‌ریوان،په‌ریسا هین وشته کڕاسی،خواحافیز،هه‌ی گێژه،هین هین،ئه‌وهڵیت و پڵیته‌ی هاوین ئه‌کتیڤی ئه‌کتیڤ،تاڕاده‌یێک مه‌ست ممممممممممممممممممممممممممممممممممم چه‌رخی خه‌یاتی،پاڕانۆئیدی په‌ریسا شه‌هاده‌ت پێیه؟،خامۆشی مه‌که،له‌کامانه‌یه؟،ترسی ئێمتحان،مۆبایلت پێیه؟ حه‌ول و قۆوه‌ی ئیلاهی،وه‌ک نوێژی فه‌قێ،من وپه‌ریساه،ناوه‌ڕاستی سووئێد سه‌ر دێڕی گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کان،زۆر خێرا ساکارتر له ساکار،ئیمه‌یلم درووس کرد،ئۆپێن دۆڕ،کۆره برا قسه‌ی وامه‌که 2. ته‌ره‌فداری بی بی سی تۆئاده‌می یا خێرسی باسێلۆنا یا چێلسی بۆنت دێ تۆ زۆر پیسی با نه‌ت ده‌مه ده‌س پۆلیسی گووت خوارد کاندیدی مه‌جلێسی هێند باڵا به‌رزۆ سووری هه‌رئه‌ڵێی به‌چکه ڕووسی ئه‌ره‌بیک گۆڵف یا خه‌لیج فارسی ئه‌ڵێن به هێلکه حه‌ساسی
دووباره1. نا،هین نانووسم،ژوانگه،په‌ریسا،بیرم کردی، نارسیسم،ئادڵێر،فڕۆیدیسم،هه‌ڵامه‌ت،ئێسکیزۆفێڕنی،سپاڕتاکووس ته‌نگه‌ی هۆرمۆز،په‌ریسا وای؟ بیکاس.
ئاگرین خه‌لیلی [ ] [ ] [ پێدرام که‌ریمیان ]
[ ]
باز با آن دیگری دیدم تو را / جای قهر و اخم خندیدم تو را باز گفتی اشتباهت دیده ام / گفتمت باشد ، بخشیدم تو را باز هم این قصه ات تکرار شد / با رقیبان رفتنت انکار شد آن‌قدر کردی که دیگر قلب من / از تو و از عشق تو بیزار شد آن رقیبان یک شبت می خواستند / ذره ذره پاکی ات می کاستند شب به مهمان خانه ات مهمان شدند / صبح اما از برت برخاستند آمدی گفتی پشیمانی دگر / زین پس اما پاک می مانی دگر گفتمت توبه به گرگان چاره نیست / گفتی ام چون کوه ایمانی دگر گفتمت باشد بخشیدم تو را / اخم وا کردم و خندیدم تو را زین حکایت ساعتی نگذشت تا / باز با آن دیگری دیدم تو را
موضوعات مرتبط: شێعر [ ] [ ] [ پێدرام که‌ریمیان ]
[ ]
زمانی کوردی
هه‌موو گه‌لێک خاوه‌نی دوو پێناسه‌یه: زمان و مێژوو. مێژوو ئه‌رکی سه‌ر شانیه‌تی پوخت وپاکی به‌سه‌رهاتمان بێ پێچ وپه‌نا- بۆ باس کا و کاری به خۆش و ناخۆش و تاڵ و شیرینیه‌وه نه‌بێ؛ به‌ڵام به داخه‌وه شتی وا ده‌گه‌مه‌نه. مێژوو نووسیش- وه‌ک مرۆڤێک- خاوه‌ن بڕێ بیر و بڕوا وهه‌ست ونه‌ستی چه‌وت و ڕاستی نه‌گه‌ویستی و خۆشه‌ویستی تایبه‌ت به خۆیه و دژواره که‌سێکی وه‌ها هه‌ڵکه‌وێ، چاو له هه‌ست و ته‌نانه‌ت بڕوای خۆی نه‌کا و قه‌ڵه‌می له ژێر سێبه‌ری ئه‌و دوو چه‌تره گه‌وره نه‌بێ و چی ڕووده‌دا - جا با پێچه‌وانه‌ی دڵخوازی یان بیر و بۆ چوونی بێ - به ده‌سپاکی و بێ لایه‌نگری وه‌ینووسێ. موضوعات مرتبط: وتار ادامه مطلب [ ] [ ] [ پێدرام که‌ریمیان ]
[ ]
خاتوونه‌که‌م 1
له پاش کۆچت هه‌نگی ڕۆحم له ناو ڕۆحما به جێ ماوه چاوه‌کانم زه‌ریایی ئه‌شکی چاوه‌کانتی تێ ڕژاوه سروه‌ی ده‌نگه به سۆزه‌که‌ت له ناخم دا سه‌ما ده‌کا هه‌موو ڕۆژێ بۆ دیتنه‌وه‌ت دڵم هه‌ر به ته‌ما ده‌کا هۆ خاتوونێ! خاتوونه‌که‌م! نیشتمانم جێ مه‌هێڵا نیشتمانی ئه‌م دڵه‌ی من ڕێبوارێکی ماندوویی وێڵه تۆ ده‌زانی چه ند هه‌ناسه‌ی یادگاریم له سینگتایه چه‌ند دیمه‌نی پڕ ژوانمان له ئه‌لبۆمی دیده‌تایه تۆ ده‌زانی ڕۆژانێک بوو، نیوه‌ی جه‌سته‌ی لاوازم بووی نه‌غمه‌ی تاریک پڕ له سۆز و و چلۆی ده‌نگ و ئاوازم بووی که چی ئێستا منی بێ تۆ شه‌پۆلێکی بێ که‌نارم میوانێکی بێ خانه خوێ و کوێستانێکی بێ هه‌وارم باڵنده‌کانیش وه‌کوو من بۆ هاتنه‌وه‌ت ده‌م به دوێتن تێکڕا کۆڕی په‌پووله‌کان به سروودێک چاوه‌ڕێتن دڵنیابه و چاوه‌ڕێ به خاتوونه‌کم هه‌ر دێمه لات دیاری ده‌ستم به‌راتێکه پڕ له ماچی ده‌می وڵات
1-له پاش مه‌رگه‌ی مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی کاک ناسر خوێندوویه‌تی. موضوعات مرتبط: شێعر [ ] [ ] [ پێدرام که‌ریمیان ]
[ ]
خشپه‌ی پێی فاتم جارجار و به‌حاڵ ده‌بیسترا به‌ڵام ماڵ زیادی سه‌رناشکێنێ. جه‌مه‌ش په‌یتا په‌یتا ده‌نگێکی ده‌دا و فاتمیش به بۆنه‌ی ترس و سامه‌ی که له دڵی دا بوو هێنده‌ی نه‌ده‌توانی خۆی ڕاگیرکات و نه‌هێڵێت ده‌نگی پێی ببیسن. - کچێ فاتم بیکه به خاتری تاقه براکه‌ت، تۆزێک خشپه‌ی پێت که‌م که‌وه! له تامتت ده‌ر کردووه!
موضوعات مرتبط: چیرۆک ادامه مطلب [ ] [ ] [ پێدرام که‌ریمیان ]
[ ]
مه‌ودا نه‌بوو تا کوو بلێم هه‌موو ساڵێک ئه‌مڕۆ جه‌ژنمان ده‌بێت له کۆچێکی پڕ قینی تۆ سه‌بری دڵکوژراوێک به گه‌ڵته ده‌گیردرێت
چه‌رخێک ده‌ده‌م ئێستا ڕووم له باکووره ڕه‌نگێکی سپی بۆچ هه‌میشه لای سه‌روو سپییه؟! بۆچ ده‌بێ هه‌ڵوه‌دان به تۆزێک قین ڕوون ڕوون بێته‌وه؟! بۆ ساتێک خۆری نوێ شه‌وه ژوان و مانگت له بیر چووه‌وه! بۆ چرکه‌یه‌ک هه‌لسووڕان که‌وتییه سه‌رباری ڕۆژ ئاوا بۆ ئۆقره‌یه‌کی شه‌و دره‌نگان که‌وتییه نێو زه‌ریای پان و به‌رینی خه‌ون خه‌ونێکی ڕۆشن خه‌ونێکی پیس، خه‌ونێکی کورت خه‌ونێکی پێچه‌وانه پێ چه وا نه به چه‌رخێک و ئاوڕێکی تر که‌وتییه سه‌ر ڕۆخی باشوور شه‌پۆلێکی تووڕه هه‌تاوێکی سه‌د هێنده دوور شه‌وێک و نوقمییه‌ک له ژێر زه‌ریا شه‌پۆل سه‌رینت بوو و ڕاست و چه‌پیشت له بیر کرد به کزه‌ی به‌یان به خه‌به‌ر دێی به نامیلکه خۆت ده‌دۆزی سه‌رێک هه‌ڵدێنی و تا چاوت شینه زه‌ریاش شینه ئه‌و جێگا جێگا‌ت بوو جێ گ ا ت بوو نه‌ک مه‌ودا تۆ قه‌ت له مه‌ودا تێ ناگه‌ی سه‌فه‌رێکت له به‌ره گه‌ڕێوه ژوور سه‌ری ڕۆژهه‌ڵات زه‌ریاش هه‌ر شین بێت و باکوور و باشووریش وه‌ک خۆی گه‌ڕێوه که ساڵه‌هات گه‌ڕایه‌وه گه‌ڕێوه. موضوعات مرتبط: شێعر [ ] [ ] [ پێدرام که‌ریمیان ]
[ ]
ئێواره بوو ئێواره بوو و باڵنده‌یه‌ک به قه‌فه‌سێکی بازه‌وه ئێواره بوو و سیروان له هه‌موو ڕۆژێک تووڕه تر ئێواره بوو و هێلانه‌م پڕ بوو له گومان له کفرێکی پیرۆزدا خه‌ونێک به چیرۆک تۆی دۆڕاند سه‌فه‌رێک له به‌ر بوو و جاده‌ش به تاسه‌ی بڕین به‌سه‌ر بیره‌وه‌رییه‌ک ده‌ریایه‌ک وێڵ ده‌ریایه‌ک شێت له بۆنی ده‌فته‌رێک بۆ بیره‌وه‌ری
زستانێک هه‌ر به خۆری به‌هار ده‌رده‌چێ سووتانیشه هه‌ر به زستان داده‌مرکێ دیوارێک ماندوو له به‌ر باران و کڕیوه‌ی بێ ده‌نگی من و ژوانگه‌ی تۆ هه‌ر ئێواره‌یه ڕزگاری ده‌کات گه‌ر ژوانێک به چیرۆکێک و باسێک دامرکێ ئیتر نه ژوان بوو، نه ژوانگه و نه ژوانکه‌ر من و تۆ بۆ وه‌لامی ڕه‌زا گرانیت به بزه‌یه‌ک پێده‌که‌نی و تووڕه ده‌بی ئێواره بوو و ڕۆخ شه‌پۆلی ڕه‌وانه ده‌کرد من و تۆش ژوانگه‌مان به خوێن سووتاند
گه‌ر سه‌رێک بده‌ی له ژوان له ڕۆژی به یه‌ک گه‌شتنی دڵ و ئه‌وین له‌و ئێواره‌یه‌ی وا قسه دڵی بۆ بیسه‌رێک شێت ببوو من که له‌م هه‌موو تاریکاییه گوزه‌راوم بێ گومان ده‌گه‌م به ڕۆشنایی حه‌زره‌تت
شێتی دێڕێک به دلۆڤانی وشه نه‌بێت قه‌ت قه‌ت بێ گومان به ده‌رنابڕدرێت له‌و ئێواره‌یه بوون و خشپه بوو به‌ڵام بوونه‌وه‌ر ته‌نها و ته‌نها له دایک بووی گریمانه‌یه‌ک و خه‌ونێک بوو و ژوانیش خانه‌قا بوو به‌ڵێ ئێواره‌یه‌ک بوو و هیچی که‌م نه‌بوو
پێدرام که‌ریمیان
موضوعات مرتبط: شێعر [ ] [ ] [ پێدرام که‌ریمیان ]
[ ]
من خۆم به‌ش به حاڵی خۆم به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه له بان که‌وتمه خواره‌وه. پیاوێک که چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی پێش له‌وه تووشی دابڕان ببێت و ئه‌و هه‌سته‌یان بۆ یه‌ک نه‌مێنێت، ئاشتیانی دایه‌وه و بردیانیه‌وه سه‌ر ماڵ و بارودۆخیان.ئێستا به ڕاستی زۆر سه‌رسووڕمانه شتی ئاوا ده‌ڵین. که‌سێک که به ده‌یان جار خه‌ریکی خێر و بێر بوو و دایم له دووی ئه‌و بنه‌ماڵانه بوو که به بۆنه‌ی باری ناله‌باری ژیانه‌وه بۆیان ئاسته‌م بوو ئیتر له گه‌ڵ یه‌ک بژین و خه‌ون و خه‌یاڵیان پێکه‌وه به دی بێنن، به یه‌ک شادیان کات. به ڕاستی له ژینم دا قه‌ت شتی وا سه‌یرم نه‌بیستووه. نه‌ک هه‌ر من ئه‌و ڕۆژه ته‌واو تایفه‌مان له ماڵی خاڵی گه‌وره‌م دا کۆببوونه‌وه و هه‌موومان له بێده‌نگی دا که‌ر ببووین. هه‌ر ئه‌و بوو به سه‌دان جار شانی دا به‌ر هێرشی بێ ئه‌مانی کێشه و بێ‌کاری بابم. خۆ ته‌واو دنیا ده‌زانن به بۆنه‌ی بێکار بوونی په‌یتاپه‌یتای باوکم، قسه کردنی دایک و بابم ببوو به شتێکی زۆر ئه‌فسانه‌ی، خۆی کاری بۆ بابم په‌یدا کرد و ئه‌وه‌تا ئێمه هه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه‌ین. مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و نه‌بوو به بۆنه‌ی کێشه‌ی کچه‌که‌یه‌وه له گه‌ڵ کوڕێک دا، له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی کوڕه قسه‌ی کرد و ئه‌و دوودانه ئاشقه‌شی به یه‌ک گه‌یاند. خۆ قه‌ت له بیرم ناچێته‌وه ده‌یوت:"ده‌بێ هه‌مووشتی له سه‌ر بنه‌ماڵه بنه‌مای ببێت." به من که متمانه‌ی خۆمم به‌رامبه‌ر به ژن به ته‌واوی له ده‌ست دا بوو ده‌یکوت:"وه‌ڵڵا سمکۆ! بته‌وێ و نه‌ته‌وێ پیاو به ژنه‌وه ده‌بێ به پیاو و لای خه‌ڵک جێ په‌یدا ده‌کات. تۆ هێنده که‌ری پێت وایه ده‌توانی تا ئاکامی ژیانت به بێ ژن بژیت. پێم وا بێ ئه‌م بیروبڕوایه‌ت هه‌ر تایبه‌ت به خۆت بێت." موضوعات مرتبط: چیرۆک ادامه مطلب [ ] [ ] [ پێدرام که‌ریمیان ]
[ ]
|
|
| [ طراحی : وبلاگ اسکین ] [ Weblog Themes By : weblog skin ] |